داعش سەرجەم کڵێساکانی قەزای تلكێفی سووتاندووە. کڵێسای گەورەی شارۆچکەکەشی کردووەتە سەربازگە بۆ راهێنان و مەشقكردن بە چەكدارەكانی.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: رێكخراوی داعش دوای ئەوەی كڵێسای گەورەی تلكێفی كردووەتە سەربازگە، ناوەكەشی گۆڕیوە بۆ "ئەبو تەڵحەی ئەنساری".
شایەتحاڵانی قەزای تلكێف دەڵێن، چەکدارانی داعش لە کڵێسای گەورەی تلكێف مەشق و راهێنانی سەربازییان لەبارەی بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی بە منداڵان کردووە و چەندین شوێنەواری تەقەکردنیش لەسەر دیوارەکانی کڵێساکە دیارە.
بەپێی زانیاری شایەتحاڵەكان، خوولی راهێنانەكانەكانی داعش لە كڵێسای گەورەی تلكێف لەنێوان 15 بۆ 20 رۆژ بووە. منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ راهێنانیان پێكراوە.
بەگوتەی شایەتحاڵێك، داعش زانیویەتی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كڵێسا و شوێنە مەسیحییەكان بۆردوومان ناكەن، بۆیە چەكدارەكانی خۆی لەو شوێنانە كۆكردووەتەوە.
٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٤٦
News ID: 806770
داعش سەرجەم کڵێساکانی قەزای تلكێفی سووتاندووە. کڵێسای گەورەی شارۆچکەکەشی کردووەتە سەربازگە بۆ راهێنان و مەشقكردن بە چەكدارەكانی.